بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ حەمید ڕەزایی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوو و ئاگادار بوون لە ئەنجامدرانی چەندین دزی لە شاری سەقز، هێزەکانی ئاگایی ئەو شارە ناسین و دەستگیریی دزانیان دەست پێ کرد و لەو ماوەیەدا توانیان ٩ دزی کارزان و پێشینەدار بە هاوئاهەنگیی دادگە قۆڵبەست بکەن.
فەرماندەی ئینتزامی شاری سەقز ڕاشیگەیاند: دزانی دەستگیر کراوە لە لێپێچینەوەیاندا دانیان بە دزینی ١٨ جۆرە ماڵ، ئۆتۆمبیل، کەرەسەی ئۆتۆمبیل، ماڵەباخ و مۆتۆر سیکلێت کردووە.
Your Comment