دەمیرتاش: لە سەردەمێکدا کە بکوژەکان ئازادن من داوای ئازادی ناکەم

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان وتی: لە سەردەمێکدا کە بکوژان و دەستدرێژیکاران لە دەرەوە دەبیندرێن، من داوای ئازادبوون ناکەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە روداو، لەمیانی دادگەیی کردنیدا سەلاحەددین دەمیرتاش وتی: بڕیاری دەستبەسەرکردنی لەلایەن دادوەرانەوە نەدراوە، هەربۆیە دادوەران ناتوانن ئەو بڕیارە هەڵوەشێننەوە.

دەمیرتاش لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنییەوە وتوویەتی: "ئەمە بڕیارێکی سیاسییە، من ئێستا بارمتەیەکی سیاسیم و بە رێنمایی دەسەڵات لە گرتووخانەدام. ئەو پرۆسەیەی کە بەرامبەر من و هاوڕێکانم لەژێر ناوی دادگەییکردن بەڕێوەدەچێت یاسایی نییە. لەڕێگەی دادگەوە بۆسە بۆ ئێمە نراوەتەوە و ئەم دەستبەسەرییەشمان بەشێکە لەو بۆسەیە".

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە وتیشی: هیچ گومانێکیان نییە لەوەی ئەوانەی بۆسەیان بۆ داناونەتەوە، لەبەردەم دادگەیەکی بێلایەندا دادگەیی دەکرێن.

لەبارەی دەرکەوتنی لەڕێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ لە دانیشتنی دادگەییدا دەمیرتاش دەڵێت "من تەنیا بۆ ئەوەی بکەوێتە مێژووەوە بۆیە قبووڵمکردووە لێرە دەربکەوم، ئەگەرنا دادوەران ناتوانن بڕیاری دەستبەسەری من هەڵوەشێننەوە. بە ئارامییەوە چاوەڕێی رۆژانێک دەکەم کە یاسا تێیاندا سەروەربێت، بەردەوام لە کۆششدا دەبم بۆ ئەوە".

لەبارەی داواکاریی خۆی بۆ ئازادکردنی، دەمیرتاش وتی: "لە سەردەمێکدا کە یاسا ژێرپێخراوە و هەڵبژێردراوان دەخرێنە زیندانەوە، هەروەها بکوژان و دەستدرێژیکاران لە دەرەوە دەبیندرێن، من داوای ئازادبوون ناکەم".

سەلاحەددین دەمیرتاش بە تۆمەتەکانی "پشتیوانیکردنی تیرۆر" و "هاندانی خەڵک بۆ گێرەشێوێنی'' لە رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2016وە لە گرتووخانەی داخراوی Fی ئەدیرنە دەستبەسەرە.

News Code 29889

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha