بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "ئەدەبی کەمینە و شانۆی کوردی"(ادبیات اقلیت و تئاتر کردی) لە نووسینی سەلاح محەمەدی هونەرمەند، توێژەر و مەستەری هونەرگەلی نمایشی، لە لایەن بڵاوکەرەوەی گوتارەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
ڕەزا شەجیعی بەرپرسی ناوەندی گوتار وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: "ئەدەبی کەمینە و شانۆی کوردی" لە دووتۆی ١٥٠ لاپەڕە، وێرای لێکدانەوەی چەمکی بوون و تێپەڕین و کەمینەگەری لە ڕوانگەی دلۆزەوە، دەڕوانێتە مێژوو و ڕەهەندەکانی شانۆی کوردی و هەوڵەکان لە پێناو گەیشتن بە زمانی ستانداری شانۆ و شانۆنامەنووسی.
ناوبراو وتیشی: دیزانی ڕووبەرگی ئەم کتێبە لە لایەن بەختیار خوسرەوی ئامادە کراوە و نرخی کتێبەکە ۳۰۰۰۰ تمەنە.
شایانی باسە، پێشتر لەم نووسەرە کتێبی "شانۆی کوردی؛ بوون یان تێپەڕین" لەبارەی دوازدە خولی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز، لە لایەن بڵاوکەرەەوەی "ئەفراز" ئاراستە کراوە.
Your Comment