چزی ئەم جاڵجاڵۆکە گۆشتی مرۆڤ بۆگەن دەکات

تویژەران لە بەشی ناوەندی مەکزیک جۆرێک جاڵجاڵۆکەی ژەهراویان دۆزیوەتەوە کە چزەکەی دەبێتە هۆی گەنینی گۆشتی مرۆڤ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، توێژەران جۆرێک جاڵجاڵۆکەی ژەهراویان دۆزیوەتەوە کە ژەهرەکەی دەبێتە هۆی گەنینی گۆشتی مرۆڤ.

لە ئاکامی هێرشی ئەو جاڵجاڵۆکە بۆ سەر مرۆڤ بەشێک لە گۆشتی لەشی مرۆڤ تا درێژایی ٤٠ سەنتی مەتر دەگەنێت. ئاڵبەت ئەبێ ئاماژە بکرێت کە ژەهرەکەی مرۆڤ ناکوژێت.

ئەو جاڵجاڵۆکە لە بەشی ناوەندی مەکزیک و لە مۆبلێمانی ماڵیشدا ژیان دەکات. ئەو جۆرە جاڵجاڵۆکە سەیرە ناوی Loxosceles Tenochtitlan ە. توێژەرانی زانکۆی UNAM لە شاری تلکسا هەڵکەوتوو لە بەشی ناوەندی مەکزیک ئەو جۆرە میروویان دۆزیوەتەوە.

ئالیخاندرۆ واڵدز مۆندراگۆن لە گەڵ خوێندکارەکانی ئەو جاڵجاڵۆکەیان دۆزیوەتەوە. ئەو مێرووە بە ٨ لاقەوە لە کونەکان و لە نێوان شتەکان، وەکوو مۆبل و دیوارەکان ژیان دەکات. ئاڵبەت ئەو ئاژەڵە بەس لە کاتی هەست کردن بە مەترسی هێرش دەکاتە سەر مرۆڤ.

News Code 29877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha