بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ڕۆبۆتە ١٧٠ سەنتی مەتری و ٧٠ کیلۆگرامیە توانایی ڕێکردن بە خێرایی ٠.٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێری هەیە و دەتوانێت هاوکات دەوریش بداتەوە. ئەو ڕۆبۆتە، دەتوانێت بەرەو دوایش بڕوات.
هەروەها ئەو ڕۆبۆتە هاوشێوەی مرۆڤە دەتوانێت لە سەر ئاستی ناسافیش بجووڵێت و باڵانسی خۆیشی بپارێزێت. ئەو ڕۆبۆتە هەروەها دەتوانێت شووت بکات، دەست بدات و ڕێز دابنێت و شتیش بەرز بکاتەوە. هەروەها ئەو ڕۆبۆتە توانایی لێکدانەوەی ١٠٠ فەرمانی جووڵەیی و توانای قسە کردن و بیستنیشی هەیە.
ئەو ڕۆبۆتە بە هاوکاری توێژەرانی زانکۆکانی ئەمیرکەبیر، شەریف و خاجە نەسیر لە زانکۆی بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی تاران بەرهەم هاتووە.
بە ڕاپۆرتی مێهر، داڕشتن و چێ کرانی ئەو ڕۆبۆتە لە ساڵی ٨٦ و ٨٧ بەرەی یەکەمی ڕوونوێنی کرا. هەروەها ساڵی ٨٩ بەرەی دووهەم و سۆرێنا ٣ لە ساڵی ٩٤ ڕوونوێنی کرا.
Your Comment