بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی ئەهوورای زانکۆی کوردستان لە درێژەی چالاکییەکانی بۆ پەرەدان بە ئەدەبی هەورامی، کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی بەرهەم و نرخاندنی پێگەی رەئووف مەحموود پوور، شاعێر و نووسەری ناسراوەی هەورامی لە ژێر ناوی وێرەگائێوە پەی ئەدەبی هەورامی بەڕێوە دەبات.
ئەو کۆڕە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانبار بە بەشداریی تاقمێک لە شاعیران و وێژەرانی هەورامی و لەوان کولسووم عوسمانپوور، فەرەیدوون بەهرامی، سەعدی غەریبی، عەباس غەریبی، جەماڵ قادرپوور، حسێن وەفایی، بێهرووز محەمەد پوور، ژوان ڕەحیمی، مەهوەش دروستکار و ئەحسەن ڕەشیدی لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
هەروەها لەو کۆڕەدا مامۆستایان د.نەجمەدین جەباری، فەرشید ڕۆستەمی و سابیر عەزیزی لە پەنێلێکی زانستیدا دەڕواننە بەرهەم و هەوڵەکانی رەئووف مەحموود پوور، لە پێناو ناساندن و گەشەدان بە فەرهەنگ و ئەدەبی هەورامی.
بۆچوونی ئێوە