بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الیوم السابع"، سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئامادەبوونی خۆپیشاندەران لە دەوروبەری وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغدا هەواڵیان دا.
سکای نیوز لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: تاقمێک لە خۆپیشاندەران بینای وەزارەتی نەوت لە بەغدایان گەمارۆ داوە و رێگە بە دەرچوونی فەرمانبەرانی نادەن.
سەرچاوەیەکی ئاسایشیش لە پارێزگای دیوانییە ڕایگەیاند کە خۆپیشاندەران بینای ئەنجومەنی داد و قایمقامی و ئیدارەی بەڵگەیان لە گەڕەکی عەفک لە ٣٧ کیلۆمەتریی ناوەندی ئەو پارێزگایەیان داخستووە.
شایانی باسە ئەوڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە خانەنشینکرانی چەندین باڵوێزی ئەو وڵاتە لە وڵاتانی جۆراوجۆر هەواڵی دا.
بۆچوونی ئێوە