گەمارۆ خرایە سەر ٥ ناوەند، ٢ پاپۆرە و کەسێکی ئێرانی

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە درێژەی سەپاندنی گەمارۆی ستەمکارانەی لە دژی ئێران، گەمارۆی خستە سەر ٥ ناوەند، ٢ پاپۆرە و کەسێکی ئێرانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایەگەلی دەرەکی (OFAC)ی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەوڕۆ (چوارشەممە) ٥ ناوەند، ٢ پاپۆرە و کەسێکی ئێرانیی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆی.

مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەیەوە ڕایگەیاند: سێ ناوەندی گەمارۆدراوی نوێ بریتین لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەیی ئێران و لەوان شەریکەی ئاسمانی ماهان بە بیانووی ڕۆڵیان لە پەرە پێ‌دان و بڵاوکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژی.

هەروەها بە گوێرەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کەسی گەمارۆدراوە "عەبدولحسێن خدری" و شەریکەکەیەتی کە بە فەرمانی جێبەجێ‌کاریی ژمارە ١٣٢٢٤ چالاکە و ئەمریکا بە بیانووی هاوکاریی لە گەڵ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیلامی گەمارۆی خستۆتە سەر.

بە گوێرەی فەرمانی گەمارۆیی نوێ، نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایەگەلی دەرەکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ٣ ناوەندی فرۆشی گشتیی ماهان ئێیر واتە شەریکەکانی "خزمەتی ئاسمانی گیت‌ویک (Gatewick) کە لە ئیمارات نیشتەجێیە، خزمەتکاری ئاسمانی گومێی (Gomei) کە لە چینە و کۆمپانیای گەشتیاری و مسافرەتی جیهان دێستی‌نەیشێنز (Jahan Destination) کە لە دۆبەیە، بە بیانووی پەیوەندی لە گەڵ ئو شەریکە ئاسمانییەی ئێران خستۆتە لیستی گەمارۆوە.

هەروەها کۆمپانیای پاپۆرەوانیی "خدری جیهان دەریا" (Khedri Jahan Darya) لە تاران و "رێگەی هاوریشمی دەریایی خدری جیهان دەریا" (Maritime Silk Road) کە لە عەمانە، دوو کۆمپانیای دیکەی ناو ئەو لیستە گەمارۆییەن کە بە تاوانی پەیوەندی لە گەڵ "عەبدولحسێن خدری" گەمارۆیان خراوەتە سەر. ٢ پاپۆرەی "ژێنێڤی ١١" و "ژێنێڤی ١٢"ش بە تۆمەتی بێ بنەما لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە گەمارۆ دراون.

News Code 29812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =