نەتەوە یەکگرتووەکان: پاگەندەی ئەمریکا و عەرەبستان دژی ئێران ناسەلمێت

نێردراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عەرەبستانی سعوودی ڕایانگەیاند کە هێشتا نەیانتوانیوە پاگەندەکانی ئەمریکا و عەرەبستان سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە هێڕشی فڕۆکەی و مووشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ بسەلمێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلۆمبرگ، نێردراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە مانگی سێپتەمبەرەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر هۆکار و بکەرەکانی هێرشە فڕۆکەیی و مووشەکییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان چوونەتە ئەو وڵاتە، ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە هێشتا نەیانتوانیوە پاگەندەکانی ئەمریکا و عەرەبستان سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە ئەو هێرشانە بسەلمێنن.

ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ڕاپۆرتی شەش مانگەی خۆی لە سەر ئێران نووسی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێت بە شێوەی سەربەخۆ بیسەلمێنێت کە مووشەکە کرووزەکان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کە لە ئەو هێرشە بەکارهێنراون، لە لایەن ئێرانەوە نێردراون و بە شێوەیەکی دژی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گواستراونەتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەو ڕاپۆرتە ڕایگەیاند کە لێکۆڵەرانی ئەو ڕێکخراوە توانیان پاشماوەی سیستەمە بەکارهێنراوەکان لە هێرشەکانی مانگی مەی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان، فڕۆکەی نێودەولەتی ئابها و دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان لێک بدەنەوە.

ئەو ڕاپۆرتە لە درێژەدا زیادی دەکات کە نەتەوە یەکگرتووەکان هێشتا خەریکی کۆ کردنەوە و لێکدانەوەی زانیاری زیاتر سەبارەت بە مووشەکەکانی کرووز و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانن کە لە ئەو هێرشانە بە کار هێنراون و ئەوەی کە زانیاری زیاتر لەو بارەوە لە کاتێکی دیاری کراو و بە شێوەی ڕاپۆرت ڕادەگەیێنن.

ئەو ڕاپۆرتە نسشانی دەدات کە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش چەندین مانگ لێکۆڵینەوە نەیتوانی پاگەندە بێ بنەماکانی عەرەبستان و ئەمریکا دژی ئێران پشت ڕاست بکاتەوە. لە مانگی سێپتەمبەر، وەزیری بەرگری عەرەبستان پاگەندەی کرد کە ئەو هێرشانە بێ گومان بە پاڵپشتی ئێران ئەنجام دراوە و ئەوەی کە لێکدانەوەی پاشماوەکانی مووشەک و فڕۆکەکان نیشانی دەدات کە ئێران دابینیانی کردووە.

لە لایەن تریشەوە، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئێرانی بە ڕۆڵ گێڕان لە ئەو هێڕشانە تۆمەتبار کرد؛ تۆمەتگەلێک کە لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بە توندی ڕەت کراوەتەوە.

News Code 29803

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =