بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ شانزدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز، وتی: شانۆی کوردی بە بەکارهێنانی نمانە و نیشانەکانی ئێتنیکی و ئایینی ناوچە کوردنشینەکان دەتوانێت ڕێگایەک بێت بۆ پەرەپێدانی شێوە ژیانێک لە سەر بنەمای ئەخڵاقی کۆمەڵگا.
لە پەیامەکەدا هێناویە: چییەتی هونەر لە درێژایی مێژوو، بووەتە هۆی ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا و خەڵک و هونەری شانۆ بە پێکهاتەیەکی زیندوو لە هونەرەکان لەوانە وێژە، مۆسیقا، نەژیارڤانی، وێنەکێشی و ... ڕۆڵێکی کاریگەری لە بەرانبەر کێشە و پرسەکانی کۆمەڵگا هەیە.
زمانی هونەر کە لە گەڵ ڕەچەڵەکی خۆی پێوەندی هەبێت باشترین زمان بۆ پەرەپێدانی بایەخەکانی مرۆڤە و نیشتمانی هونەر و فەرهەنگی کوردستان لە ڕیزی ڕیشە فەرهەنگییەکانی ئێرانە و لە مێژە لانکەی ناوداران و کەڵە پیاوان بووە.
شانۆی کورد بە بەکارهێنانی نمانە و نیشانە ئێتنیکی و ئایینیەکانی ناوچە کوردنشینەکان دەتوانێت دەرگایەک بێت بۆ پەرەپێدانی شێوەی ژیانێک کە لە سەر بنەمای بایەخە ئەخلاقییەکانی کۆمەلگا بێت، بایەخگەلێک وەکوو ئاشتی، مرۆڤایەتی، ئەخلاق و مەعنەویەت کە وێژەی دەوڵەمەندی کۆنترین قەومی ئێرانی بەردەوام لە سەر جەختی کردووە.
ئێستا کە بە هەوڵی خێڵی فەرهەنگ و هونەری کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی گەورەی شانۆ لە کوردستان و شاری سەقز، شانزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردی بەڕێوە دەچێت، هیوادارین لە ئەو هونەرە گرینگەدا ئەو کەسانەی کە بەستێنیان هەیە بناسرێنەوە تا بە زمانی پڕ لە شانازی هونەر بێژەری کێشە و ڕاستییەکانی ئەو کۆمەڵگا پڕ بایەخە بن.
Your Comment