بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامی ئێسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار هاتووە:
ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگر کەوتنەوە لە ئاهەنگی شایی لە شاری سەقز کە بووە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییەکانمان، خەماری کردم.
بە بۆنەی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان و شاری سەقز بە تایبەتی بنەماڵە داخدارەکان دەکەین و داوای چاک بوونەوەی بریندار بووان و سەبر بۆ بەجێ ماوانی ئەو ڕووداوە لە خودای گەورە دەکەین.
هەروەها لە پەیامی حسێن عەلی ئەمیری جێگری کاروباری مەجلیسی سەرۆک کۆماری ئێرانیشدا هاتووە:
ڕووداوە دڵتەزێنی گیان لەدەدست دانی ١١ هاووڵاتی کورد زمان و بریندار بوونی ژمارەیەک لە ئاهەنگی شایی لە آشری سەقز دڵمان هەژاند.
بە بۆنەی ئەو ڕووداوەوە سەرەخۆشی لە بەجێماوان و کەسوکار و تەواوی خەڵکی شاری سەقز دەکەین و داوای سەبر بۆ بەجێ ماوان دەکەین.
Your Comment