بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیس، عەلی ئازادی وتی: "دوابەدوای ڕووداوەکانی پاش گران بوونی بەنزین و هەوڵی هەندێک ئاژاوەچی بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی هاووڵاتیان، کاری ناسینەوە و دەستگیر کردنی هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو ئاژاوانە خرایە دەستووری کاری پۆلیسی ئینتزامی پارێزگاوە."
ناوبراو تی: "لە هەمان پێوەندیدا و بە هەماهەنگی بەرپرسانی داد تا ئێستا ٢٥ کەس لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاژاوەکانی شارەکانی مەریوان و سنە دەستگیر کراون."
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ٣ پارچە چەکی گەرم و هەندێک چەکی سارد لە ئەو کەسانەوە دۆزراوەتەوە، وتی: ئاسایش هێڵی سووری پۆلیسە و هێزە ئینتزامییەکان وەکوو بەرپرسی ئاسایشی کۆمەڵگا بەرەوڕووی ئەوانە دەبێتەوە کە ئاسایش تێکدەدەن و ئیزنی خۆنیشاندان ناداتە ئاژاوەچییەکان.
بۆچوونی ئێوە