بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی ، ئێوارەی یەکشەممە لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی رووسیا لە سووریا رێککەوتوون کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عامودا، تل تەمر و عەین عیسا بڵاوەیان پێبکرێت.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ئەو کۆبوونەوە نووسیویەتی، پێشوازیمان لە ئەلکساندەر چایکۆ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی رووسیا لە سووریا کرد و "کۆبونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان هەبوو".
ئەوەشی وتووە کە "لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتین لەسەر بڵاوپێکردنی هێزەکانی روسیا لە شارەکانی عامودا، تل تەمر و عەین عیسا، ئەوەش لە پێناوی ئارامی و ئاسایشی ئەو ناوچانە."
ڕاشیگەیاندووە کە "بەشداری لە هەمو کارێکی پێکەوەیشدا دەکەن کە بەرژوەندی وڵاتەکەمانی تێدابێت."
22ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەردو وڵاتی روسیا و تورکیا لەسەر دورستکردنێکی ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر و کشانەوەی یەپەگە لەو ناوچانە رێککەوتن.
Your Comment