عادل عەبدولمەهدی: دەست لە کار دەکێشمەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەنووسراوێكی فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی دەكات.

بە پێی هەواڵی مێهر, عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "لە وەڵامی داواكارییەكەی ئەمڕۆی مەجەعیەتی باڵای شیعەكانی عێراقدا، نیازی هەیە بە نوسراوێكی فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پێگەكەی رادەستی پەرلەمانی وڵات بكات".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "بە وردی گوێم لە وتارەكەی مەرجەعی باڵا گرت سەبارەت بە پێداچونەوە بە دۆخی نائاسایی و ئاڵۆزی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، لەكاتێكدا بە رونی دیارە لایەنە پەیوەندیدارەكان بێدەسەڵات بون لەئاست مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكە و پاراستنی مافی هاوڵاتیان و رژانی خوێنیان".

دەشڵێت " ئەنجومەنی نوینەرانی ئێستای عێراق، كە حكومەتی ئێستا لەوێوە سەرچاوەی گرتوە، لە لایەن مەرجەعیەتەوە داوایلێدەكرێت چاو بە هەڵبژاردنی ئەندامانی حكومەتەكەیدا بخشێنێتەوە و بە ئاراستەی بەرژەوەندی عیراق و پاراستن خوێنی رۆڵەكانی مامەڵەبكات، كۆتاییبێنێت توندوتیژی و ئاژاوە لە وڵاتدا".

لە درێژەی راگەیەندراوەكەی عەبدولمەهدی دەڵێت "لە وەڵامی ئەو داواكاریانەدا و بە مەبەستی جێبەجێكردنیان بەزوترین كات، بە نوسراوێكی فەرمی لە سەرۆكایەتی حكومەتەوە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەم رادەستی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم تا ئەوانیش چاوبخشێننەوە بە هەڵبژاردەكانیاندا"

راشیگەیاندوە "لەگەڵ هەمو ئەمانەدا، هەموان دەزانن بە رونیی و ئاشكرا پێشتر لە كاتە فەرمییەكاندا من ئەو بژاردەیەم خستوەتەڕو بەوشێوەیەی لە بەرژەوەندی گەل و وڵاتدایە".

News Code 29576

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =