خەڵک پیلانێکی زۆر مەترسیداریان پووچەڵ کردەوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات، وتیان: خەڵک پیلانێکی زۆر مەترسیداریان پووچەڵ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ بە بۆنەی حەوتەی بەسیج لە ئێران، لە گەڵ ژمارەیەک لە بەسیجییەکان دیداریان کرد.

ڕێبەری لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران کە بە بۆنەی گرانی بەنزین روویدا ڕایانگەیاند: پیلانێکی قووڵ و بەرفراوانی زۆر مەترسیداریان داڕشتبوو و پارەی زۆریان خەرج کردبوو کە بتوانن ئەم کارە بکەن.

ڕاشیانگەیاند: بۆ ئەو پیلانەیان بە بیانووی پرسی بەنزین دەرفەتیان بۆ ڕەخسا و بە تێکدان و خەلک کوشتن و ئاژاوەنانە هاتنە مەیدان بەڵام بە ڕاستی جارێکی دیکە گەلی ئێران توانایی و گەورەیی خۆیان نیشان دا و پیلانەکەیان پووچەڵ کردەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی سپاسی خەڵکی ئێرانیان کرد کە توانیویانە ئەو پیلانە هەڵوەشێننەوە و لە ناوی بەرن.

ڕێبەری زیادیان کرد: هێزی پۆلیس، بەسیج و سوپا هاتنە مەیدان و لە بەرەنگاریی دژواردا، کار و ئەرکی خۆیان ئەنجام دا بەڵام کارێک لە گەلی ئێران لەم حەوتەیەدا کردیان لە هەر کارێکی مەیدانی باڵاتر و گرینگتر بوو. ئەو دوژمنە سەرەکییە واتا ئیستکباری جیهانیی کە لە پشت مانیتۆرەکاندا دانیشتووە دەزانێت کە ئەم کارە چ واتایەکی هەیە. ئەوان دەمکوت دەکرێن و ناچار دەبن پاشەکشێ بکەن.

ئەوەشیان وت کە بەسیج گەورەترین تۆڕی فەرهەنگی ، کۆمەڵایەتی و سەربازی جیهانە و بە بوونی بەسیج هەڕەشەکان بۆ ئێمە ئیدی هەڕەشە نییە و دەبێتە دەرفەت.

ڕێبەری بە ئاماژە بەوەی کە نیزامی ئیسلامی لە بنەما و بایەخە ئیسلامییەکان سەرچاوەی گرتووە و ئیسلام ئاڵاهەڵگری دادپەروەری و ئازادیە و لە لایەکی دیکەوە، نیزامی چەوسێنەری دژی ئازادی و دادپەروەریە، وتیان: بۆیە نیزامی ئیسلامی بەرەوڕووی هەڕەشەی چەوسێنەران دەبێتەوە.

 زیادیشیان کرد: نیزامی چەوسێنەر و ئەمریکا لە چل ساڵی رابردوودا هەرچیان توانی بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامی کردیان بەڵام ئەم دارە پیرۆزە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پتەو دەبێتەوە و خۆڕاگری و پتەو بوونەوەی بە دوژم پیشان دەدات.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیشیان کرد: وشەی بەرخۆدان بە لۆژیکی وا مانای دەبێت و ئەم وشە لە سەردەمی ئێستادا لە بەرەی بەرخۆداندا خۆی دەردەخات و ئەم جووڵە گەورە ئیسلامیە بە لۆژیکی بەرخۆدان توانیویەتی یەخەی نیزامی چەوسێنەری بگرێت.

News Code 29551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =