بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی دوێنێ چووە سلێمانی سەردانی گۆڕی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی کرد و دواتریش چووە سەر گڵکۆی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان.
نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "مه‌به‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌م سه‌ردانانه دروستكردنی یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانی گۆڕان و یه‌كێتی-مان كرد و سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا باشه، گفتوگۆكانیش باش به‌ڕێوه‌ده‌چن و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووباره ئاماده‌یی هه‌رێمی دوپاتكرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانی به‌غدا بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستای وڵاته‌كه، به‌وپێیه‌ی دۆخی عێراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه.

سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان دووباره ئاماده‌یی هه‌رێمی دووپاتكرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانی به‌غدا بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستای وڵاته‌كه.
News ID 29542
Your Comment