بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو دانیشتنە کە کاتژمێر ١٢ تا ١٤ی رۆژی شەممە (٩ی سەرماوەز) لە تەلاری گۆڕانی کۆلێژی زمان و وێژەی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت، ئامادەبووان لە لای خۆیانەوە بە شێوەی گشتی لە سەر ئەو کتێبە دەدوێن و ڕای خۆیان دەردەبڕن.
هەروەها بڕیارە لە دانیشتنی ئەمجارەی دوو حەفتانەی کتێب، کلیپی تایبەتیی نێردراوی د. فەرهاد پیرباڵ بۆ ئەنجومەنی زانستی خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان بۆ ئامادەبووان نمایش بکرێت.
د. فەرهاد پیرباڵ نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر و هونەرمەندی لە دایکبووی ساڵی ١٩٦١ لە شاری ھەولێرە و لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی بەکالۆریۆسیی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٩٤ بڕوانامەی دوکتۆریی لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی" لە زانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسا وەرگرتووە و لەوساوە وەک مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر ئیش دەکات.
پیرباڵ کە بە بۆنەی دەقە تەکنیکی و سووڕیاڵەکانی ناوبانگی دەرکردووە، ھەتا وەرزی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٩ چل و سێ کتێبی لە بوارگەلی جۆراوجۆردا بڵاو کردۆتەوە و دوو کتێبی "حەکایەتەکانی باوکم" و "قەبرێکی سێ گۆشە" دوا بەرهەمی چیرۆکی ئەو نووسەرەن.
Your Comment