ڕێگە نادەین نرخی کاڵاکان لە ئێران بەرز ببێتەوە

وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانی وتی: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کاریگەریی ڕاستەقینە و دەروونیی لە سەر نرخی کاڵاکانی دیکە هەیە و ئێمە هەوڵ دەدەین کە ئەو کاریگەریانە کۆنتڕۆڵ بکەین و دەرگا لە ڕووی شەپۆلی گرانی دابخەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا ڕەحمانی وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانی لە دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بۆ لێکدانەوەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە سەر کاڵا و خزمەتکارییەکانی دیکە، وتی: کاتێک بڕیاری چاکسازیی نرخی بەنزین لە باڵاترین پلەکانی نیزامدا درا، وەزارەتی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی لە بواری خۆیدا قۆڵی لێ هەڵماڵی هەتا ئاسەواری هەڵاوسانەکانی کۆنتڕۆڵ بکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە فەرماندەیی کۆنتڕۆڵی نرخی کاڵاکانی دیکە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسایەتی وەزارەتخانەکانی دیکەی وەک نەوت و دەزگا هاوپەیوەندەکانی لەوبارەیە، بیری هێنایەوە: لە گەڵ ڕاپەڕاندنی پلانی هەموارکردنی نرخی نوێی بەنزین، ئێمە دانیشتنێکمان بۆ ڕێکخستنی بازاڕ و کاریگەریی لە سەر نرخی کاڵا و خزمەتەکانی دیکە پێک هێنا و بەردەوام نرخی کاڵاکان کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری دەکەین.

وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانی بە ئاماژە بە لێکدانەوەکان و کاریگەریی ڕاستەقینە و دەروونیی گرانی بەنزین لە سەر کاڵا و خزمەتەکانی دیکە ڕوونی کردەوە: گرینگترین کەڵکەڵەی ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا بەهرەمەندیی بەرفراوانی خەڵکی لە مادەی خۆراکی و پێشگری لە زیان گەیشتن بە ڕەوتی بەرهەم هێنان بووە.

ڕەحمانی بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵی کاریگەری دەروونیی گرانی بەنزین لە سەر کاڵا و خزمەتەکانی دیکە سەرەڕای کاریگەریی ڕاستەقینەی ئەو بابەتە، جەختی کرد: هەموو هەوڵی ئێمە داخستنی دەرگا لە ڕووی شەپۆلی گرانییە و بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی کردەکی و بەڕێوەبەری و لەوان پەرەدان بە چاودێرییەکانمان دەست پێ کردووە و ژووری سێنف و پیشەکانمان وەک توێژی یەکەمی ئەو کارە ڕاسپاردووە.

وتیشی: ١٥ هەزار کەس لە لایەن یەکێتییەکانە کاری پشکێنەری ئەنجام دەدەن و هەروەها چوار هەزار کەس لە لایەن ژوورەکانی سێنف و پیشەگەلەوە بۆ کاری پشکنین ڕاسپێدراون. هاوکات سیستەمی تەلەفونی ١٢٤ بۆ ڕاپۆرتی خەڵکی چالاک کراوە و بە هاوکاریی ڕیکخراوی تەعزیرات پەیجووری ڕاپۆرتەکان دەبن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە بڕیار دراوە تا کۆتایی ئەوساڵ نرخی کاڵا و خزمەتی دەزگاگەلی دەوڵەتی گۆرانی بە سەردا نەیەت و ڕاشیگەیاند: هەڵبەت هەندێك لە دامەزراوەگەلی بەرهەم هێنەری و پیشەسازی ناڕازین بەو بڕیارە و ئیمە دەبێ ڕاستییەکان قبووڵ بکەین و گومانێک لەوەدا نییە کە دەبێ لە هەندێک کاڵا و خزمەتدا شایەدی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە هەندێک لە بوارەکان و لەوان گواستنەوە و کاروباری موسافیری بین.

News Code 29509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =