AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٤ ١١:١٥

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند:

هاککەرێک خەریکبوو کوودەتای سەربازی لە عێراق ڕێکبخات

هاککەرێک خەریکبوو کوودەتای سەربازی لە عێراق ڕێکبخات

هاككەرێك، پەیجی فەرمی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و تویتەر هاك دەكات و خەریكبوو كودەتای سەربازی بەرپا بكات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەوا، ئەفسەرێكی باڵا لە شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكردووە، هەردوو پەیجی دەزگای دژە تیرۆر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و تویتەر هاك كراون.

روونیشیكردوەتەوە کە ئەو هاككەرە لە پەیجەكەوە بەناوی فەریقی روكنی یەكەم تاڵب شەغاتی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر كودەتای سەربازی راگەیاندووە و گوایە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیێراقی دەستبەسەركردووە.

لای خۆیشەوە تاڵب شەغاتی سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتكردوەتەوە و جەختی  كردوەتەوە، كە دەزگای دژەتیرۆر دیواری پارێزەری گەل و سیستمی سیاسی و دیموكراسی و دەوڵەتی عێراق و دامەزراوەكانیەتی.

News ID 29508

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha