نەوید شاحسێنی بەرهەم هێنەری دەزگاگەلی پلاسمایی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو دەزگایە بەهرەی زۆری جۆراوجۆری هەیە و سیستەمگەلی پلاسمای گوشاری کەم، دەزگای پلاسمای ڤێت، جێتی پلاسمای ساردی ئاتمۆسفێری، توێژدۆزی بڵاوبوونەوەی پەرەنگی، سەرچاوەی خۆراکی سوئیچینگ، جیهازاتی بۆشایی و ... بەشێکن لە دەزگا بەرهەم هاتووەکان لە شەریکەی زانستتەوەری ئێمە.
ناوبراو سەبارەت بە دەزگای پلاسما جێتی بەرهەم هاتووی ئەو شەریکەیە ڕوونی کردەوە: ئەو دەزگایە بەهرەی زۆری لە پزیشکیدا و لەوان جوانکردنی پێست، سارێژکردنەوەی برینگەلی ناسوور، وەستاندنی خوێن، لەناوبردنی چڵک و هەوکردنی خوێن، سارێژکردنەوەی ددان، ئیمپلێنت، سپی کردنەوەی ددان و ... هەیە.
شا حسێنی هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە یەکەمین نموونەی پێشەسازیی ئەو دەزگایە بۆ جوان کردنەوەی پێست لە نەخۆشخانەیەکی ناوخۆی ئێران بە کار دەهێنرێت، وتیشی: ئەو نموونەیە بە نیسبەتی نموونەگەلی دەرەکی کوالیتییەکی بەرزتری هەیە و نرخەکەشی یەکێکی دیکە لە مەزاد ڕکابەرییەکانی دێتە ئەژمار.
Your Comment