بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای ئیدانە کردنی گەمارۆدانی محەمەد جەواد ئازەری جەهرومی ، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، ڕایگەیاند: هەمووان دەزانن کە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا هیچ بایەخێک بە بنەما دیمۆکراتیکەکان نادات و مافی مرۆڤ بەلایەوە بێ بایەخە.
ڕاشیگەیاند: پێشینەی ئەم دەوڵەتەی ئەمریکا لە گوشار خستنە سەر بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەوانە تویتر بۆ کپ کردنی دەنگە دژبەرەکان، نیسانەی هەڵسوکەوتی سیاسی و ئامێرەکی ئەم دەوڵەتە لە گەڵ ئینترنێتی ئازادە.
شیاوی ئاماژەیە کە ڕۆژی ڕابردوو ئەمریکا وەزیری پەیوەندییەکانی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا هیچ بایەخێک بە بنەما دیمۆکراتیکەکان نادات و مافی مرۆڤ بەلایەوە بێ بایەخە.
News Code 29475
بۆچوونی ئێوە