بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەرمی دەوڵەتی سووریا، سانا، کەتیبەیەک لە هیزەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ لە خاکی عێراقەوە خۆیان گەیاندووەتە پارێزگای حەسەکە.
سانا ڕایگەیاندووە کە ئەم کەتیبە لە یازدە تانکەر، لۆری و جیهازاتی سەربازی پێکهاتبوون کە لە ڕێڕەوی نافەرمی ئەلوەلیدەوە هاتبوونە ناو حەسەکە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە بەیانی ئەمڕۆوە شەڕێکی خەست لە نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەسەکە و دەوروبەری شارۆچکەی تەل تەمەر هاتووەتە ئاراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هاتنی کەتیبەیەکی هێزی سەربازی سوپای ئەمریکا لە عێراقەوە بۆ ناو خاکی سووریا هەواڵیان داوە.
News Code 29469
بۆچوونی ئێوە