بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ڕۆژی شەمە ۲۵ی خەزەڵوەر، لە هەندێ شاری ئێران لەوانە، تاران، کرماشان، کوردستان، خوڕەم ئاباد ، ئەهواز، شیراز ، یەزد، مەشهەد، ئەسفەهان ، کەرەج و تەورێز، ژمارەیەک لە خەڵک وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بە گرانی بەنزین لە ناو شارەکان گرد بووونەوە.
ئەم ناڕەزایەتیانە بە داخرانی شەقامەکان و داخرانی ڕێگاکان بەڕێوەچوو. بە تاریک بوونی هەوا ناڕەزایەتییەکان بووە بشێوی و خەسار گەیاندن بە بینا گشتییەکان و ئاگرداننی بانک و پاسی گشتی و پێکادان لە نێوان تێکدەرانی ئاسایشی شار و پۆلیس هاتە ئاراوە.
تا ئیستا جگە لە کوژراوێک لە شاری سیرجانی کرمان سەرچاوە فەرمیەکان لە ئێران هیچ هەواڵێکیان سەبارەت بە کوژران و بریندار بوونی کەس پشت ڕاست نەکردووەتەوە.
هەندێ لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە ئێران ڕەخنەیان لە کات و شێوەی ڕاگریاندنی گرانی بەنزین گرت و داوایان لە دەوڵەت کردووە گوێ بۆ ڕای کارناسانی ئابووری وڵات بگرێت بەڵکوو کەموکۆڕی ئەم گەڵاڵە چاک بکرێتەوە و کێشە بۆ ژیانی خەڵک دروست نەکات.
ئەمڕۆ یەکشەمە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانیش لە لێدوانێکدا وتی: دەبێ بەرپرسان ئاگادار بن گرانی بەنزین کاریگەریی لە سەر شت و مەکی دیکەی پێویستیی خەڵک نەبێت.
داواشی لە خەڵک کرد خۆیان دوور بگرن لەو کەسانەی کە بۆ تێکدان و ئاژاوەگێڕی دێنە سەر شەقام و ڕێگەنادەن خەڵک خواستی ڕەوای خۆیان رابگەیێنن.
ئێستای دۆخی هەموو شارەکانی ئێران ئارامە و مەجلیس بۆ لێکدانەوەی گەڵاڵەی بەنزین کۆبووەتەوە.
پێشتر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو کە داهاتی گەڵاڵەی بەرز کردنەوەی نرخی بەنزین بۆ دەوڵەت نییە و هەموو دەدرێت بە خەڵکی هەژار و بێبەشی وڵات.
بۆچوونی ئێوە