زمانی کوردی و هەندێ تایبەتمەندی شێوەزاری کرمانجی لێک دەدرێتەوە

ئەنجومەنی زمانناسی زانکۆی ڕازی کرماشان پەنێلێکی زانستی لەبارەی زمانی کوردی و هەندێک تایبەتمەندیی شێوەزاری کرمانجی بە وتاردانی دوکتۆر زانیار نەقشەبەدی بەڕێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی زمانناسی زانکۆی ڕازی کرماشان پەنێلێکی زانستی لەبارەی زمانی کوردی و هەندێک تایبەتمەندیی شێوەزاری کرمانجی بە وتاردانی دوکتۆر زانیار نەقشەبەدی ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی کوردستان، بەڕێوە دەبات.

تەورەکانی ئەم پانێلە که کاتژمێری ١٠ تا ١٢ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (٢٩ی خەزەڵوەر) لە هۆڵی ژمارە ٣ی کۆلێژی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕازی کرماشان بەرێوە دەچێت، بریتین لە: ناساندنی زمانی کوردی، دابەشکاریی زمانی کوردی، ناساندنی شێوەزارەکانی زمانی کوردی و ناساندنی هەندێک تایبەتمدنەی شێوەزاری کرمانجی.

News Code 29380

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =