بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگه‌ی ئایەتوڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئایەتوڵڵا سیستانی جارێكی تر هۆشداری داوه له زۆری رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و خراپی دۆخی خزمه‌تگوزاریه‌كان و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
جەختیشی کردووەتەوە له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی حه‌قیقی له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و گونجاو‌دا.
ئایەتوڵڵا سیستانی پێشوازیشی له پێشنیازه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردووه به مه‌به‌ستی ده‌رچوون له ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای عێراق و له هه‌مان كاتیش‌دا دژی هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه وه‌ستاوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه نابێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێ هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا نووسینگه‌ی ئایەتوڵڵا سیستانی باسی له پێویستی كۆتایی هێنان به به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران كردووه.
بۆچوونی ئێوە