بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوومریە نیوز، یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق داوای هاوکاری خەڵکی ئەو وڵاتە لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان لە بەرانبەر هۆکارە سیخوڕییەکانی کرد.
ناوبراو جەختی کرد: ئێمە دەسخۆشی لە مەرجەعیەتی باڵا دەکەین بە بۆنەی ڕێنوێنی و مووچیارییەکانی سەبارەت بە دۆخی وڵات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،نووسینگەی وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: وەزیری ناوخۆی عێراق لە ئایەتوڵڵا سیستانی بە هۆی ڕێنوێنییەکانیان بە دامودەزگا ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران سەبارەت بە زەروورەتی پاراستنی یاسا و ئاسایش و ئاشتیخوازانە بوونی خۆپیشاندانەکان و پاراستنی گیان و دارایی و دووری هەڵسوکەوتی خۆپیشاندەران، دەسخۆشی دەکات.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: وەزیری ناوخۆی عێراق وێڕای دەسخۆشی لە ڕێنوێنییەکان، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە گەڵ دامودەزگا ئەمنییەکان هاوکاری بکەن و دەرفەت نەدەنە ئەوانەی کە بە دزە لە نێو خۆپیشاندەران دەیانەوێت نائارامی دروست بکەن و دەست درێژی بکەنە سەر بنکە و داراییە گشتی و تاکەییەکان.
Your Comment