گەورەترین ڕێوڕەسمی مەولوودی خوێنی لە سنە بەڕێوە دەچێت

گەورەترین ڕێوڕەسمی مەولوودی خوێنی لە ژێر ناوی شانزدەهەمین بیرئانینی عارفی گەورەی کورد "سەید بەهائەدین شەمسی قوریشی" هاوکات لە گەڵ هەفتەی وەحدت لە مزگەوتی جامعی شارە سنە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەورەترین ڕێوڕەسمی مەولوودی خوێنی لە ژێر ناوی شانزدەهەمین بیرئانینی عارفی گەورەی کورد "سەید بەهائەدین شەمسی قوریشی" بە هاوکاریی حەوزەی هونەری پاریزگای کوردستان، شەوی یەکشەممەی حەوتەی داهاتوو (١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی/ ١٢ی ڕەبیعولئەوەڵ ١٤٤١ی مانگی) لە مزگەوتی جامعی شارە سنە بەڕێوە دەچێت.

ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: بڕیارە لەم ڕێوڕەسمە کە لە ساڵی ٨٤ی هەتاوییە هەموو ساڵێک بە شێوەیەکی شکۆمەند بەڕێوەچووە، گرووپگەلی ناسراوەی مەولوودی خوێنی لە مەدحی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (دخ) و جەژنی لە دایکبوونی کەشێکی مەعنەوی بەرهەم بێنن و پاشان بە خوێندنی دۆعا کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە بێنن.

مورادی لە لای خۆیەوە لە بابەتی هاوکاری و پەیجۆرییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە شکۆمەند و مەعنەوییە سپاس و پێزانینی ئاراستەی ئایەتوڵڵا حسێنی شاهروودی نوێنەری وەلی فەقێ و پارێزگاری کوردستان کرد.

خوالێخۆشبوو سەید بەهائەدین شەمسی قوریشی لە دایکبووی ساڵی ١٢٩٣ی مانگی (١٢٥٠ی هەتاوی) لە گوندی "سەردی"ی سەر بە شاری پاوەیە و لە ساری سنە پێشنوێژی مزگەوتی "هەژارە" بووە و زۆر مامۆستای گەورەی ئایینی لە بەردەستیدا فێری وانەی ئایینی و عێرفانی بوونە.

مامۆستا قوڕەیشی پاش ٧٢ ساڵ تەمەن لە ساڵی ١٣٦٥ی مانگی (١٣٢٢ی هەتاوی) کۆچی دوایی کردووە و لە گوڕستانی تایلەی شاری سنە (گوڕستانی کۆنی ئەو شارە)دا نێژراوە.

لەو عارفە گەورەیە بەرهەمگەلێکی زۆر بە زمانەکانی کوردی و فارسی و لەوان مێعراجنامە، مەولوودی‌نامە، شەمسولعەقاید و دیوانی شێعری بە جێ ماوە.

News Code 29205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =