دەتوانین لە ٤ خولەکدا بگەینە پیتاندنی لە سەدا ٢٠ی ئۆرانیۆم

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ماوەی مەبەست بۆ گەیشتن بە پیتاندنی لە سەدا ٢٠ وتی: هەر کات بەرپرسانی باڵای نیزام فەرمان بدەن لە ٤ خولەکدا دەگەینە پیتاندنی لە سەدا ٢٠.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە ڕێوڕەسمی خرانەگەڕ و پەردەلادان لە زنجیرەی سی دەنکیی سانتریفیوژی پێشکەوتەی بەرەی نوێی "IR۶" لە کۆگای پیتاندنی نەتەنز، به ئاماژە بە داخوازیی بەرپرسانی باڵای ئێران و پێداگریی رێبەری باڵا بۆ دەستەبەر بوونی مافی کامڵی ناڤۆکی ئێران لە دانوستانەکانی بەرجام، ڕایگەیاند: لە بەرامبەردا لایەنی بەرامبەر خوازیاری ڕێککەوتنێک بوو بۆ پێشگری لە لادانی کۆماری ئیسلامی و داخستنی بواری چالاکیگەلی نائاشتی‌خوازانە لە بەردەم ئێران.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕاشیگەیاند: ئەوان بۆ ئەو مەبەستە دوو تەنگەژەی کاتی و چەندایەتیان لە بەردەم پیشەسازیی ناڤۆکی ئێران لە بەرجامدا دیاری کرد و ئەوڕۆ دوای ٤ ساڵ لەو ڕێککەوتنە ئێمە لە سەر زنجیرەی ٢٠ دانەیی چالاک بووینە کە خاکەلێوەی ئەوساڵەوە دەستی پێ کردووە و هێشتا نەگەشتووینەتە زنجیرەی ٣٠ دانەیی و دەبوو لە ٤ ساڵی ساڵی داهاتوودا بگەیێنە ئەو دەفرایەتییە. بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییە ناچاری کردین بۆ نیشان دانی دەسەڵاتی نیشتمانی لە دەفرایەتی پیشەسازیمان لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بەهرە ببەین و بە پێی فەرمانی بەرپرسانی باڵا کارەکە پێش بخەین و زنجیرەی ٢٠ دانەیی بخەینە گەڕ.

ساڵحی لە درێژەدا وتی: بەو کارە ویستی دوولایەنەی ئێمە و لایەنی بەرامبەری بەرجام چارەسەر کرا. واتە بە بێ ئەوەی سنووری مافی خۆمان ببەزێنین، زەمانی خولی بەرجاممان لە گەڵ زەمانی پێویستمان ڕێک خست و توانیمان پرسە بە باری دروستی خۆیدا ببەینە پێش.

ناوبراو لەبارەی مافی ناڤۆکیی وڵات وتیشی: پاراستنی ڕەوتی کامڵی سووتەمەنی لە دۆزینەوە و دەرهێنان تا کردنە ئۆرانیۆم، ئامادەکردنی سووتەمەنی و پاشماوە مافی ئێمە بووە و ئەوڕۆکە ڕەوتەکەمان بە دەستەوە و بەهێزەوە پێش دەچین. ئێستا هاوکاتی بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆمی خۆمان، بۆ یەک دوو ساڵ دەچێت UCFێک کە نزیکەی ١٠ ساڵە ناچالاکە، وەڕێخستيووە و خەریکی نۆژەن کردنەوە و بەرهەم نوێین.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لەبارەی گەشەی بواری ناڤۆکی لەم ماوەیەوە ڕوونی کردەوە: بەر لە بەرجام ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم نزیکەی ١١ هەزار سوو بووە کە پاش هەنگاوی سێهەم گەیشتە ٨٦٠٠ سوو؛ واتە لە دوو مانگدا گەیشتنەوە هەمان ئاستی بەر لە بەرجام. هەروەها لەو ماوەیە مەکینەگەلی سانتریفیوژی IR۹ (بە توانای ٥٠ سوویی). IR-S، IR-۷ و IRی مادیۆلار بۆ یەکەم جار بەرهەم هاتوون و ئەوانە جگە لە سانتریفیژگەلی IR۶، IR۴، IR۲M، IR۵، IR۶Sن و زانایانی ئێمە بە دابەستنی مەکینەی نوێی سانتریفیوژی لە هۆڵی سانتریفیوژگەلی مۆدێرن کە چەند مانگی ڕابردوو بە فەرمانی رێبەری باڵا کراوە، توانیان ٢٦٦٠ سوو وزە بەرهەم بێنن.

زیادیشی کرد: ژمارەی مەکینەگەلی نوێ کە لە هۆڵی S۸دا هەمانە، نزیکەی ٤٩٠ دەزگا سانتریفیوژی نوێیە کە زیاتر لە دوو هەزار و ٦٦٠ سوو وزە بەرهەم دێنێت. ئەگەر فرە چەشنیی مەکینەکان بەر لە بەرجام ٥ جۆر بووە، ئێستا پاش هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی بەڵینەکانی بەرجام گەیشتۆتە ١٥ جۆر و ئەوە نیشاندەری پێشکەوتوویی و هەنگاوی بەرزی پیشەسازیی ناڤۆکی ئێمە لە چوارەمین ساڵی پاش بەرجامە.

ساڵحی سەبارەت بە میکانیزمی هەڵگیرانی هەنگاوی دواتری کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی بەرجام وتی: بۆ بڕیاردان لەو بارەیە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی پێشنیاری تەکنیکی و فەننی دەدات. لیژنەی چاوەدێری بە سەر بەرجام پێشنیارەکە لێک دەداتەوە و لە ئەنجامدا سەرۆک کۆمار لەوبارەیەوە فەرمان دەدات و ڕێکخراویش فەرمانەکە پێڕەو دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا سەبارەت بە ماوەی دیاری کراو بۆ پیتاندنی لە سەدا ٢٠ی کە هەمیشە هەڕەشەیەک بووە لە دژی ئەورووپییەکان، ڕایگەیاند: هەر چەند هیوادارم هیچکات بەو قۆناغە نەگەین، بەڵام هەرکات بەرپرسانی باڵای وڵات لەوبارەوە فەرمان بدەن لە ٤ خولەکدا دەگەینە پیتاندنی لە سەدا ٢٠.

News Code 29191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =