بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی ڕۆژی ۱۳ی گەڵارێزان، ساڵڕۆژی کۆنترۆڵ کردنی هێلانەی سیخوڕی ئەمریکا لە ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و خوێندکارانی ئێران چاویان بە ڕێبەری باڵای شۆڕش، کەوت.
ڕێبەری لەو دیدارەدا لە سەر هەندێ تەوەر قسەیان کردووە کە لە ژێرەوە بڵاو دەبێتەوە:
ئەمریکا لە گەڵاڕێزانی ساڵی ۱۳۴۳ کە ڕژێمی دەستوپەیوەندی ئەوان ئیمام خومەینی دوور خستەوە تا ئەمڕۆ کە ساڵی ۱۳۹۸ی هەتاوییە، هیچ نەگوڕاوە؛ ئەمریکا هەمان ئەمریکایە؛ هەمان گورگ سیفەتی دیکتاتۆری نێودەوڵەتی ، هەمان خۆبەزل زانی و دزێوی ئێستاش هەر لە ئەمریکا هەیە.
ئەمڕۆ ئەمریکا لە ۴۳ ساڵ لەمەوپێش لاوازترە بەڵام هاوکات دڕندەتر و بێ ئابڕووترە.
ئەمریکا هەمیشە لە گەڵ گەلی ئێران دوژمن ووە، تەنانەت لە ڕژێمی تاغووتی پێش شۆڕشی ئیسلامیشدا.
دوای شۆڕشیش تا ئەمڕۆ کە هەموو گەمارۆ و هەڕەشەکان و کێشە دروست کردن بۆ ئێران بووە.
هەندێ کەس مێژوویان شێواندووە و دەڵێن دەستپێکی ناکۆکیەکان لە داگیر کردنی هێلانەی سیخوڕیەوە بووە. ناکۆکی نێوان گەلی ئێران و دەوڵەتی ئەمریکا لە ۲۸ی گەلاوێژەوە بووە کە ئەوان گەلی ئیرانیان گیرۆدەی ڕژیمی گەندەڵی بەندیوار کرد.
شۆڕشی ئیسلامی لە بنەڕەتدا دژی ئەمریکا بووە و دروشمەکانی خەڵک دژی ئەمریکایی بوون.
ئەمریکا ۴۱ ساڵە هەرچی دەزانی بۆ دوژمنی دژی گەلی ئێران کردوویەتی ؛ کوودەتا، هاندان و دابەشکاری و گەمارۆ و ئابلۆدان و.....
هەڵبەت ئێمەش بێکار نەبووین و لە زۆر بواردا تەنگمان بە ئەمریکاییەکان هەڵچنیوە؛ بەڵام گرینگترین وڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر پیلانەکانی ئەمریکا ئەوە بووە کە ڕێگای ڕخنەکردنی دووبارەی سیاسی ئەمریکای بە وڵات داخستووە.
Your Comment