بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ بەهمەن موراد نیا پارێزگاری کوردستان نووسی: ئەمڕۆ لە ئاهەنگی رۆژی جیهانییەکاندا، ڕێکخراوی یۆنسکۆ شاری کوردستان (سنە)ی وەک شارێکی مۆسیقیی داهێنەر و شاری سلێمانی وەک شارێکی ئەدەبیی داهێنەر لە جیهاندا خستە لیستی ٦٦ شاری داهێةەری جیهانەوە و هەر دووکیان بوونە ئەندامی تۆڕی جیهانی ٢٤٦ شاری داهێنەری یۆنسکۆ.
ڕاشیگەیاند: بەو بۆنەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و پارێزگای کوردستان (سنە)ی دەستەخوشکی شاری سلێمانی دەکەین و هیوای پێشەنگیی هەمیشيیتان بۆ دەخوازین.
شایانی باسە، ڕێكخراوی یونیسكۆ لە ڕاگەیێندراوێک کە رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) بڵاوی کردەوە ناوی ٦٦ شاری داهێنەری جیهانی دەستنیشان کرد و لەمناوە شارهكانی سنە لە کوردستانی ئێران و سلێمانی له هەرێمی کوردستانی بە نۆرە وەک شاری داهێنەری مۆسیقا و داهێنەری ئەدەب له ئاستی جیهاندا ناساند.
بۆچوونی ئێوە