بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا نووسی: بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داهێنەر لە ئەدەب و مۆسیقا لە لایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ڕووناکبیر و داهێنەر و دانیشتووانی هەردوو شاری خۆشەویستی سلێمانی و سنە و پارێزگارەکانیان دەکەم.
مەسروور بارزانی هەروەها هیوای خواست: ئەم دەسکەوتە ببێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بواری ئەدەب و هونەر و بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە، ڕێكخراوی یونیسكۆ لە ڕاگەیێندراوێک کە رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) بڵاوی کردەوە ناوی ٦٦ شاری داهێنەری جیهانی دەستنیشان کرد و لەمناوە شارهكانی سنە لە کوردستانی ئێران و سلێمانی له هەرێمی کوردستانی بە نۆرە وەک شاری داهێنەری مۆسیقا و داهێنەری ئەدەب له ئاستی جیهاندا ناساند.
بۆچوونی ئێوە