بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایانگەیاند کە توانیویانە بەرپرسی سەربازی داعش لە تەلەعفەر دەستگیر بکەن.
حەشدی شەعبی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە گرووپێکی هەوڵگری لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا سەر بە حەشد توانیویە، لە ڕۆژاوای ئەو پارێزگا، ئەو چەکدارەی داعشە دەستگیر بکات.
دەوترێت ناوی ئەو کەسە ئەبو ئەحمەد حەمدانییە و ناوبراو بەرپرسی سەربازی داعش لە تەلەعفەر بووە.
حەمدانی پاش دەستگیر کرانی دانی پێدا ناوە کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥، فەرماندەیی زیاتر لە ١٠ هێرشی تیرۆریستیی لە ئەستۆ بووە.
ناوبراو هەروەها دانی پێدا ناوە کە بەرپرسی گواستنەوەی ژنە دیل کراوە ئێزدییەکان بووە و چەندین ئۆپراسیۆنیشی دژی خەڵکیی سڤیل ئەنجام داوە.
بۆچوونی ئێوە