بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: پاراستنی سەروەریی وڵات بە ڕێزنان لە یاسا و ئازادی گەل و هەروەها گەشەی توانستی جەوهەری بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری و درێژەی شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی داعش و تیرۆریزم دەستبەر دەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: دەوڵەتی عێراق پێداگرە لەوەی کە رێگەی مانەوە لە خاکی عێراق بە هێزە ئەمریکییە دەرچووەکان لە سووریا نادات. ئێمە لەوبارەیەوە بەیاننامەیەکمان دەرکردووە و هەنگاوی یاسایی نێودەوڵەتی هەڵدەگرین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند: داوا لە کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی خۆی لەوبارەیە ڕاپەڕێنێت. ئەگەرچی ئامادەبوونی هێزی دەرەکی لە عێراقدا دەبێ بە ڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراق بێت و کاتێک دەوڵەتی عێراق داوا بکات دەبێ کۆتایی بەو ئامادە بوونە بێنێت.
عەبدولمەهدی لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا جەختی لە گرینگیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵان و گەندەڵی کرد و وتی: لە ئەگەری بەڕێوەچوونی دانیشتنی حەوتەی داهاتووی پەرلەمان شایەدی ڕیفۆڕم و چاکسازیی وەزارەتی دەبین کە تێیدا تەرکیز دەخەینە سەر ئامادەبوونی گەنجان و شایستەسەلاری.
بۆچوونی ئێوە