تورکیا و ڕووسیا لە سەر بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنی ئادانا ڕێککەوتن

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا و ڕووسیا لە سەر بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنی ئادانا ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، سێرگەی لاڤرۆف وەزیریدەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ڤیلادمیر پووتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا لە سەر بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنی ئادانا هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی سووریا ڕێککوتن.

لە هەمان پێوەندیدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕووسیا و تورکیا لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

بە وتەی لاڤرۆف بڕیارە کە ڕووسیا و تورکیا هاتوچۆی هاوبەش لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتری سنوورەکانی تورکیا و سووریا ئەنجام بدەن.

هەروەها بە پێی ڕێککەوتنی ئادانا کە هەر دوولا لە سەر ڕێککەوتوون، هێزەکانی یەپەگە، تەواوی بنکە و بارەگاکانی خۆیان تا ٣٠ کیلۆمەتری سنوورەکانی تورکیا لە ١٥٠ کاتژمێری داهاتوو چۆڵ دەکەن.

لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردووە کە هەر دوولا متمانەیان داوە کە بوونی تورکیا لە باکووری سووریا هەمیشەیی نابێت.

News Code 29007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha