خانمە کوردێک میدالیای جیهانی وۆشۆی مسۆگەر کرد

مریەم هاشمی وەرزشوانی کرماشانی لە یاری کۆتایی پازدەیەمین خولی کێبڕکێیەکانی وۆشۆی پاڵەوانێتی گەورەساڵانی جیهان، بە شکستی ڕکابەرە هیندییەکەی خۆی، میدالیای زێڕی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو خولە لە کێبڕکێیانە لە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە بە ئامادە بوونی ٦٠٠ وۆشۆکار لە ١٠٢ وڵاتەوە لە شاری شانگهای چین دەستی پێکرد.

ئەو وۆشۆ کارە کرماشانییە بۆ وەرگرتنی پێنجەمین میدالیای زێڕی جیهانیی خۆی، ئەبوایە لە پۆنام کچی هیندی بیباتەوە کە توانی دوانیوەڕۆی دووشەممە ٢٩ ی ڕەزبەر، لە ئەو وەرزشوانە هیندییە بیباتەوە و ببێتە خاوەن میدالیای زێڕ.

هاشمی پێشتریش، لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی ٢٠١١ی تورکیا، ٢٠١٣ ی مالیزیا، ٢٠١٥ ی ئەندۆنیزیا و ٢٠١٧ ی ڕووسیا، بە وەرگرتنی چوار میدالیای زێڕ، ناوی خۆی لە بواری وۆشۆی ئێران و جیهان بۆ هەمیشە تۆمار کردووە.

لە مل کردنی ٢ میدالیای زێڕ لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی ٢٠١٤ ی ئەندۆنیزیا و ٢٠١٦ ی چین و میدالیای برۆنزی کێبڕکێیە ئاسیاییەکانی ٢٠١٦ ی تایوان، لە شانازییەکانی تری ئەو کچە کوردەیە.

News Code 28992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =