بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودی، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە واشنتۆن هەوڵ دەدات لە هێز و دەسەڵاتی دیپلۆماتیکی خۆی بەکار بهێنێت؛ ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئەگەر پێویست بێت بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی تورکیا بە تواوەتی ئامادەیە.
ناوبراو لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی پاگەندەی کرد: ئێمە واتا ئەمریکا یەکمایەتی دەدەینە ئاشتی تا شەڕ. بەڵام لە دۆخێکدا کە ئۆپراسیۆنی سەربازی پێویست بێت، ئەبێ بزانن کە سەرۆک کۆمار ترامپ بۆ ئەنجامی ئەو کارە ئامادەیی تەواوی هەیە.
مایک پەمپێئۆ لە درێژەدا زیادی کرد کە واشنتۆن لە دەسەڵاتی دیپلۆماتیک و ئابووری خۆی پێش بەکارهێنانی تۆپخانە کەڵک وەردەگرێت و وتیشی کە بڕیار لە سەر ئەوەی کە ئایا ئەنقەرە هێڵی سووری تێپەڕاندووە یان نا، لە ئەستۆی ترامپە
بۆچوونی ئێوە