AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٢٨ ٢٣:١٧

ترامپ:

سەربازەکانمان دەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان/ کوردەکان لە شوێنی تردا جێگیر کراون

سەربازەکانمان دەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان/ کوردەکان لە شوێنی تردا جێگیر کراون

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەی کرد: سەربازەکانی ئەمریکا دەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەمە لە پەیامێکی تویتریدا نووسی: مارک ئێسپێ، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، وتوویەتی : ئاگربڕ لە باکووری سووریا بە باشی جێگیر کراوە. 
وتیشی: هەندێ پێکادانی بچووک روویدا کە دەستبەجێ کۆتایی هات.
ترامپ لەمبارەوە نووسی :  کوردەکان لە شوێنی تردا جێگیر کراون. سەربازانی ئەمریکایی لە ناوچەکانی ئاگربڕدا نین. ئێمە ئاسایشی نەوت دابین دەکەین. سەربازەکان دەگەڕێنینەوە ماڵەکانیان.
 شیاوی ئاماژەیە ، ئەمریکا و تورکیا پێنج شەمەی حەوتەی ڕابردوو ئاگربڕێکی  ڕۆژەیان بۆ شەڕی سووریا واژۆ کرد؛ ڕێککەوتنێک کە سبەینێ دووشەمە کۆتایی دێت.

News ID 28976

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha