هەڕەشەکانی ئێران مافی بوردمانی سووریا و عێراق دەداتە تێلاڤیڤ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پاگەندەیەکی سەیر و نوێ وتی کە هەڕەشەی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی ئەو مافە بنەڕەتی و تەنانەت بەڵێن و ئەرکە دەداتە ئەو وڵاتە کە سووریا و عێراق یا هەر شوێنێکی تر بوردمان بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، مایک پەمپێئۆ لە دیداری خۆی لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و هەروەها یوسی کوهن سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری ئیسرائیل-موساد- وتی کە ئەگەر ئیسرائیل هەست بە هەڕەشە بکات، نابێت بە یاسا یا سنوورە نێودەوڵەتییەکان سنووردار ببێتەوە و بەردەوام دەتوانێت لە سەر پاڵپشتی ئەمریکا حەسێب بکات.

ئەو پاگەندانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی ئیرائیل. لەم دۆخەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵ دەدات تا بەرپرسانی ئیسرائیل دڵنیا بکاتەوە کە هاوتاکانیان لە واشنتۆن هێشتا پێبەندی پاڵپشتی لە ئەو ڕژێمەن.

News Code 28962

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =