بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی باڵای کوردەکانی سووریا لە ڕێکەوتن لە سەر ڕاگرتنی کاتی شەڕ لە باکووری سووریا کە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا ڕاگەیێندرا، پێشوازی کرد.
بە وتەی خەلیل، سەرۆک کۆماری تورکیا بە هۆی بەرخۆدانی گرووپە کوردییەکان بۆ قبووڵ کردنی ئاگربڕ لە ژێر گوشاردا بوو.
هەروەها موزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی باڵای هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە کاردانەوە بە ڕاگرتنی کاتی شەڕ ڕایگەیاند ئەو ڕێککەوتنە قبووڵ دەکەن و ئەو ڕێکەوتنە سەرەتای کارە، چونکوو تورکیا ناگاتە ئامانجەکانی خۆی.
کاردانەوەی گرووپە کوردییەکانی سووریا پاش ئەوە ڕاگەیێندرا کە تورکیا و ئەمریکا لە سەر ڕاگیرانی کاتی شەڕ لە باکووری سووریا گەیشتنە ڕێکەوتن.
بڕیارە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە لە ماوەی ١٢٠ کاتژمێردا شەڕ ڕابگیردرێت و هێزە کوردییەکان لە ناوچەی باکووری سووریا ئەو جۆرە کە تورکیا ڕایگەیاندووە بکشێنەوە.
Your Comment