بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعری موناجات پێکهاتووە لە دە شێعری بڵیند و کورت کە ناوی کۆمەڵەکە لە شێعرێک بە هەمان نێو لەو کتێبەدا وەرگیراوە و بە وتەی شاعیرەکەی هەوڵ دراوە، چەمک و هێما ئایینییەکان لە داڕشتەیەکی پێکهاتەشکێنانە و لە فۆڕمێکی نوێێ زمانی ئاراستە بکرێت.
ئەم کتێبە لە دووتۆی ٨٢ لاپەڕە و لە ئەژماری هەزار بەرگ لە قەوارەی ڕۆقعی و بە دیزانی ڕووبەرگ لە لایەن ئەحمەد غوڵامی، هاوکات لە گەڵ نۆهەمین پیشانگای کتێبی پارێزگای کوردستان لە لایەن ناوەندی "گوتار" چاپ و بڵاو کرایەوە.
موناجات کە پاش چوار ساڵ مۆڵەتی جاپی وەرگرتووە، دووهەمەین بەرهەمی شێعری "جەمیل مورادی"یە و پێشتر لەو شاعێرە کۆمەڵە شێعرێکی دیکە بە ناوی "خەونباز" بڵاو بۆتەوە.
بۆچوونی ئێوە