ئێران، گۆترێش و سووریامان لە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا ئاگادار کردبووەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئێران، گۆترێش و سووریامان لە هێرش بۆ سەر سووریا ئاگادار کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لە گەڵ دەستپێکی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرەمان بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشت کرد و لە ئۆپراسیۆنی " کانی ئاشتی" ئاگادارمان کردەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە بە بێ ئاماژە بە پێشێل کرانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێرش بۆ سەر بەشێک لە خاکی وڵاتێکی سەربەخۆ بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی یاسایی دیمەشق پاگەندەی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە بە ئامانجی پاک کردنەوەی تیرۆریستەکان بە تەنیایی دەست پێدەکەن.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هەروەها گۆترێشمان لە دەستپێکی ئەو هێرشە ئاگادار کردەوە. هەروەها لە یادداشتێکدا سەرکونسوڵی سووریا لە ئەستەنبۆڵمان لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی ئاگادار کردووەتەوە.

News Code 28802

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =