هیچ هەڕەشەیەک لە گوێ ناگرین

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە گوڕانکارییەکانی ئەم دواییەی باکووری سووریا جەختی کرد کە وڵاتەکەی هیچ هەڕەشەیەک لەوبارەیە لە گوێ ناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە TRT، فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ لە زانکۆی غازی ئەنقەرە بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی باکووری سووریا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ هەڕەشەیەک لەوبارەیە لە گوێ ناگرێت.

فوئاد ئۆکتای هەروەها ئاماژەی بە گەڕانەوەی ٣٧٠ هەزار پەنابەر بۆ ناوچەی ئەمن لە عەفرین بە شێوەی خۆویستانە، کرد و وتی: ئێستا نۆرەی کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە رۆژهەڵاتی فورات گەییوە.

جێگری ئەوردۆغان لە درێژەدا هوشداری دا کە وڵاتەکەی کرووکیی ئەو گرووپانەی کە بە وتەی ئەو تیرۆریستن، دیاری کردووە و ئەگەری گەڕانەوەی خۆویستانەی پەنابەرانی سووریش دەڕەخسێنێت.

ناوبراو جەختیشی کرد: تورکیا وڵاتێک نییە بچێتە ژێر باری هەڕەشەوە. ئەگەر پرسی ئاسایشی تورکیا بێتە ئاراوە، تورکیا ئاراستەی خۆی دیاری دەکات و بە هیچ لەونێک رێگە بە سەرهەڵدانی دەوڵەتی تیرۆری لە سنوورەکانی نادات.

News Code 28769

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =