سەید حەسەن نەسروڵڵا: ئەمریکا دواجار پشتی کورد بەر دەدا و بەجێیان دێڵێت

هێزەکانی کورد سووریا ڕایانگەیاند کە ئەمریکا لە بەرامبەر تورکیا بە تەنیای هێشتوونەتەوە و پابەندی بەڵێنەکانی نەماوە. ئەوە ڕێک هەمان پێشبینییە کە ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا دوو ساڵ لەوە پێش لەبارەی کوردەکانی سووریا کردبووی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشکی سپی رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە بڕیاری تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا لە هێڵی سنووریی باکووری سووریا، لە پێگەکانی خۆی دەکشێتەوە.

پاش ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی بۆ پاڵپشتی لە کوردی سووریا ڕانەپەڕاندووە و خەیانەتی پێ کردوون.

ئەو ڕووداوە سەلمێنەری پێشبینیی دوو ساڵ لەوە پێشی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەبارەی کوردەکانی سووریایە.

نەسروڵڵا لە وتاردانی ١٦ی فێڤرییەی ساڵی ٢٠١٨ بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندە شەهیدەکان، داوای لە کوردەکان کرد کە متمانە بە ئەمریکا نەکەن و پرس و کێشەی خۆیان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا یەکلا بکەنەوە، چونکە ئەمریکا دواجار پشتیان بەر دەدا و بە جێیان دێڵێت.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاندبوو کە ئەمریکا تەنیا خەریکی کەڵک وەرگرتن لە کوردەکان بۆ پێشخستنی پلان و ئایدیاکانی خۆی لە ناوچەیە و کاتێک کاری بە کوردەکان نەما، دەیان فرۆشێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دابوو: دەزانین پێنتاگۆن (وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا) گوژمەیەکی ٥٠٠ تا ٧٥٠ ملیۆن دۆلاریی لە ژێر ناوی پالپشتی لە کوردی سووریا پێ داون. بەڵام دەبێ لە خۆتان بپرسن کە ئەو گوژمەیە بۆ چییە؟ ئایا دەیەوێ دیموکراسی لە سووریا جێگر بکات؟ ئێوە دەبێ بزانن کە ئەمریکا ئێوە وەک کەرەسەیەک بۆ پێشخستنی پلانەکانی و لەوان شەڕەکانی لە گەڵ سووریا و کۆماری ئیسلامی، یان لە گەڵ ڕووسیا و بەرەی بەرخۆدان بە کار دێنێت و دواجار دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی و پشتتان تێدەکات و لە بازاڕی کویلەفرۆشاندا دەتانفرۆشێت.

News Code 28767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =