بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: قەیرانی ئێستای عێارق دوو قۆناغی تێپەڕاندووە و بەیاننامەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عێراق ڕوون و ئاشکرا بوو.
ناوبراو زیادی کرد: مەرجەعیەتی ئایینی عێراق لە ئەو بایننامە ئەوەی کە پێویست بوو باسی کرد و ڕێگاچارەکانی دیاری کرد.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وتیشی: ئێمە بە دوژمنان و پیلاگێڕان دەڵێین کە هەوڵەکانتان بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق شکستی هێناوە. دەزانین چ کەسانێک خۆپیشاندانەکانیان ڕێک خست. گەڵاڵەی بەزاندنی دەسەڵات شکستی هێنا.
ناوبراو وتیشی: هیچ شوێنێک بۆ کوودەتا و شۆڕش بوونی نییە. گرووپێکی خاس، دەسەڵاتیان بە دەستەوە نییە. ئێمە ناو و زانیاری باشمان لە سەر هۆکارەکانی خۆپیشاندانەکە هەیە کە لە کاتی خۆیدا بڵاوی دەکەینەوە.
Your Comment