بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشکی سپی لە هەنگاوێکی چاوەرواننەکراودا و وەک پشت کردن لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، ئەوڕۆ (دووشەممە) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ئەنجامدرانی بەمزووانەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا هەواڵی دا.
ئەگەرچی کۆشکی سپی نکۆڵی لە پاڵپشتی کردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکات، لە بڕگەیەکدا وەک چرای سەوز نیشاندان بە تورکیا، ئاماژەی بە پاشەکشێی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە جێناکۆکەکان کردووە.
بەلام خاڵی جێی سەرنجتر لەو بەیاننامەیە، رادەست کرانی بەرپرسایەتی هەموو ئەو ئەسیرە داعشیانە بە تورکیایە کە ئەمریکا لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردودا بە دیل گرتوونی.
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەمریکا داوای لە فەڕەنسا، ئاڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی کە نیشتمانی زۆربەی یەخسیرانی داعشییە، کردووە کە وەریانگرنەوە، بەلام ئەوان خۆ لەو کارە دەبوێرن. بڕیار نییە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو ئەسیرانە لە سەر گیرفانی ماڵیاتدەرانی ئەمریکی ڕاگرێت. پاش شکستی داعش لە سەر دەستی ئەمریکا، لەوە بە دوا تورکیا بەرپرسی هەموو ئەو داعشیانە دەبێت کە لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا دەستگیر کراون.
Your Comment