بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پێی وا نییە هەوڵەکان لە گەڵ ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بگاتە شوێنێک و وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە خواستە ڕەواکانی خۆی، ئامادەی هێرشی سەربازییە.
شیاوی باسە ئەمریکا و تورکیا لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئەمن بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە خاکی سووریا کە هێزە کوردییەکانی تێدا نەبێت؛ ڕێککەوتوون.
ئەنقەرە وەکوو لقێک لە پەکەکە دەڕوانێتە یەپەگە و ئەوان بە گرووپی تیرۆریستی دەناسێت، لەحاڵێکدا کە واشنتۆن لە گەڵیان هاوبەشیی ستراتیژیکی هەیە.
بۆچوونی ئێوە