بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپا لە بیست و سێهەمین کۆمەڵەی گشتیی فەرماندەگەلی سوپا، جەختی کرد: لە سای هوشیاری و پشتیوانی جەماوەری و پێڕەوی لە وەلی فەقێ و رێبەری باڵای شۆڕش لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە قەیرانە سەخڵەت و نوتەکەکان بە سەربەرزی تێپەڕین و قەیرانەکان بوونە دەرفەتی گەورە و گرینگ بۆ پێشکەوتنی شۆڕش و وڵات.
سەردار سولەیمانی بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای ناوچە و گوڕانکاری ستراتژیکی و سەرسووڕهێنەرانەی بەرەی بەرخۆدان و دژی زایۆنیستی و کاریگەریی لە سەر هاوکێشەگەلی داهاتوو، ڕایگەیاند: رێگەی زاڵبوون هەمووار بووە، بەڵام سیسان دەبێ بە هوشیاری و حیکمەتەوە هەڵسوکەوت بکەن؛ ڕێک بە شێوەی ٢٠ ساڵ لەوە پێش کە بە ستراتژیی جۆراوجۆر دوژمن دەستەوەستان ما و شکستی قبووڵ کرد.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپا بە ئاماژە بەوەی کە ئەوڕۆ تەنگەژەکان بەرگەی ئیرادەی سوپا ناگرن، وتی: سوپا هەیمەنەی گەورەترین و پڕچەکترین سوپای جیهانی تێکشکاند و پووچەڵ بوونی بە جیهان سەلماند.
Your Comment