بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن جابری ئەنساری جێگری کاروباری ئێرانیان و مەجلیسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەفەرەکەی لە عێراق بۆ ئاسانکاری لە ڕەوتی بەشداری هاووڵاتیان لە ڕێپێوانی ئەربەعین، لە گەڵ شێخ هەمام حەموودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.
ناوبراو هەروەها لە گەڵ ئەبوحەسەن هادی عامری نوێنەری مەجلیسی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی فەتحیش دیدار و سەبارەت بە ڕێپێوانی میلیۆنی ئەربەعین، پێوەندی و هاوکارییەکانی دوو وڵاتە و گۆڕانکارییەکانی عێراق، ناوچەکە و جیهان گفتوگۆی کرد.
جێگری کاروباری ئێرانیان و مەجلیسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی گفتوگۆکانی خۆی بڕیارە سەردانی کەربەلا و نەجەفیش بکات.
Your Comment