AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٦ ١٩:٤١

سەردار حاجی زادە:

بە هێزیی ئێران دەبێتە هۆی باشتر بوونی دۆخی موسڵمانانی جیهان

بە هێزیی ئێران دەبێتە هۆی باشتر بوونی دۆخی موسڵمانانی جیهان

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا, وتی: ئێمە تەنیا لە ئێراندا بەرپرس نین و ئەگەر لێرەدا بەهێز بین، دۆخی موسڵمانانی کەشمیر و نیجیریا و شوێنەکانی دیکەی جیهان باشتر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا لە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی رۆژی سەرباز، وێرای پێداگری لە لێهاتوویی و توانستی هێزی چەکداریی وڵات، ڕایگەیاند: بەهرە وەرگرتن لە ئەزموونی سەردەمی شەڕ و درێژەدان بەو ئەزموونە لە قەوارەی فەرهەنگی ڕێکخراوەیی بۆتە مایەی سەرکەوتنی رۆژ بە رۆژی هێزی چەکداری.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لەو ٤٠ ساڵەدا فێر بووین کە ڕاوەستین و قسەی خۆمان بە دوژمن بسەلمێنین و ئەوڕۆ دەبێ درێژە بەو رێگەیە بدەین و بێ گومان ئەو ئەزموونە لە ئابووری و فەرهەنگدا وەڵام دەداتەوە.

سەردار حاجی زادە بە ئاماژە بە توانستی باڵای سەربازیی وڵات و دەستەوەستانیی دوژمنان هەمبەر بە هێزی چەکداریی وڵات، جەختی کرد: پێویستە لە بواری ئابووری و فەرهەنگیشدا ئەوە بەرەیە بکرێتەوە و بەرەنگاری دوژمن بین.

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا هەروەها ئاماژەی بە داهاتووی ڕوونی شارستانی ئیسلامی کرد و وتی: شۆڕشی ئیسلامی دەبێ بگاتە شارستانی ئیسلامی و با بزانن ئێمە تەنیا لە ئێراندا بەرپرس نین و ئەگەر لێرەدا بەهێز بین، دۆخی موسڵمانانی کەشمیر و نیجیریا و شوێنەکانی دیکەی جیهان باشتر دەبێت.

News ID 28555

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha