بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی فاکس نیوز لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەبێ پێش هەموو شتێک باوەڕی لەدەست چوو، بگەڕێنێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵام بە پرسیاری کریس والاس پیشکەشکاری فاکس نیوز سەبارەت بە ئەگەری دیداری کوتوپڕ لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بۆ ئەو کارە سەرەتا ئەبێ باوەڕ دروست ببێت.
حەسەن ڕۆحانی هەروەها زیادی کرد کرد کە ئەمریکا پاڵپشتی تیرۆریزمە لە ناوچەکە و هەر کوێ کە ئەو وڵاتە هەنگاوی لێ نابێت تیرۆریزم لەوێ پەرەی سەندووە.
Your Comment